نەوا-
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، كڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە بەمەبەستی قوربانیكردن لەناو شاردا قەدەغەیە و هەركەسێك ئەو كارە ئەنجامبدات دەستبەسەر كەلوپەلەكانیدا دەگیرێت.
گۆران قادر سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی كەلوپەلی ئەو ئاژەڵدارانە دەستیپێكردووە كە ئاژەڵەكانیان هێناوەتە ناوشار و دەیانەوێت بیفرۆشن.
ئاشكراشیكرد، تەنها شوێنی رێگاپێدراو بۆ مامەڵە بە ئاژەڵی قوربانییەوە مەیدانی نوێی ئاژەڵان و شوێنەكانی دەوروبەریەتی، لە كوشتارگەی سلێمانیش ئامادەكاریی كراوە بۆ سەربڕینی ئاژەڵەكان بەپێی رێككارە تەندروستییەكان.