كەشناسی عێراق: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

14 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتودا پلەكانی گەرما لەسەرتاسەری وڵات بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ شەممە دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ كەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات گەرم دەبێت، هەروەها پێشبینی بارانبارین و زیادبونی خێرایی با دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، بەراورد بە دوێنێ پلەكانی گەرما یــەك تا دوو پلە بەرزدەبنەوە، هەروەها لە كاتەكانی دوانیوەڕۆ زیاتر بەرزدەبێتەوە.
سەبارەت بە كەشی  سبەینێ یەكشەممەش ئاشكرایكرد، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە، رۆژی دوشەممەش ئەگەری بارانبارینی كەم لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە، پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group