نەوا-
كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری كەمێك نمەباران لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ لەو ناوچانە، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ كەمێك بەرزدەبێتەوە.
كەشناسی ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور و باكووری رۆژهەڵات نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ كەمێك بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆك : 40 پلەی سیلیزی
كەركوك : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی