تەندروستی عیراق بۆ پێشوازیكردن لە حاجیان تیمەكانی رەوانەی دەروازەی عەرعەر كرد

2 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای ئەنبار تیمی تەندروستی رەوانەی دەروازەی سنوریی عەرعەر كرد بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەو حاجیانەی لە رێگەی وشكانییەوە دەگەڕێنەوە عیراق.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار بڵاویكردوەتەوە، تیمەكانیان رەوانەی دەروازەی عەرەعەر كردوە بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و فریاكەوتنی سەرەتایی بۆ حاجیانی عیراق كاتێك لە شانشینی سعودیەوە دەگەڕێنەوە.
راشیگەیاندوە، تیمە تەندروستییەكان سەر بە هۆبەی فریاگوزاریی خێران و بەهەماهەنگی لەگەڵ كەرتی روتبە ئەركەكانیان جێبەجێ دەكەن، سەرجەمیان بە ئەمبوڵانسی پێشكەوتو بڵاوكراونەتەوە بە درێژایی رێگەی نێوان دەروازەی عەرعەرو ناحیەی نوخێب كە درێژاییەكەی 160 كیلۆمەترە تا دەگاتە  سەر رێگای خێرای سامەڕا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group