بڕی 2 ملیار دینار تەرخانكرا بۆ چارەسەكردنی گرفتەكانی كەمئاوی لە هەولێر

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە پارێزگای هەولێر بڕی 2 ملیار دینار تەرخانكرا وەك فریاگوزاریی بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕی و گرفتەكانی ئاو لە شارەكە. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر كۆبونەوەیەكی تایبەتی بە كارو پڕۆژەو پلان و بەرنامەكانی چارەسەریی ئاو ئەنجامداوەو رایگەیاندوە، هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی قۆناغی زۆر باشی بڕیوەو تاڕادەیەكی زۆر گرفت و كێشەكان چارەسەر كراون، لەئێستادا 78%ی كارەكانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێرو 90%ی كارەكانی بەستنەوەی پڕۆژەكە بەتۆڕە ناوخۆییەكانی ناوشاری هەولێر تەواو كراون.
وتیشی: پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە كە لەئێستادا 40%ی كارەكانی كۆتاییهاتوە بڕیارە لەمانگی 11ی ئەمساڵ بەكۆتا بێت، بۆ ئەم مانگەش حكومەتی هەرێم بڕی 2 ملیار دیناری دیكەی تەرخانكردوە وەك فریاگوزاریی بۆ چارەسەركردنی كەموكوڕی و گرفتەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group