لە پارێزگای هەڵەبجە ئامادەكاریی تەواو بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ دەكرێت

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، لە نوسینگەی حەج و عومڕەی پارێزگای هەڵەبجە بە مەبەستی ئامادەكاریی تەواو بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجیانی پارێزگاكە لەلایەن نزار شێخ جمیل بەڕێوەبەری نوسینگەكەوە لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكانی بەشدار لە پرۆسەی حەجی ئەمساڵ كۆبونەوەیەك ئەنجامدرا.
ئەوەش خراوەتەڕو، لە كۆبونەوەكەدا رێنماییە پێویستەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ بە خاوەن كۆمپانیاكان راگەیەنراو جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیاریەتییەوە ئەركەكان جێبەجێ بكرێن بۆ ئەوەی بتوانن بە هاوكاری و هەماهەنگی هەمو لایەك خزمەت بە حاجیان بكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group