نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 28-6، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكرد: سبەینێ یەكشەممە29-6، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیكی سووك و خێرایی باش مامناوەند دەبێت لە نێوان (10 – 20) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، لە دوایی نیورۆ بۆ سەرووی 35 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك چالاك دەبێت، هەروەها،پلەكانی گەرما شنزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
كەركوك: 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی.