ئاماری قوربانیانی شەڕی ئێران- ئیسرائیل زیاتر لە یەك هەزار كەسی تێپەڕاند

8 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ئاماری قوربانیانی ئێران لە جەنگی 12 رۆژە لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتە یەك هەزارو 100 كوژراو كە 126یان ژن و 41یان منداڵن.
سەعید ئوحدی جێگری سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، هەزارو 100 كەس لە ئاكامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران كوژراون و لەو ژمارەیە هەزارو 60 كەیان بە خاك سپێردراون، لەناویشیاندا 126 یان ژنن و 41 یان منداڵن.
ئوحدی وتوشیەتی: لەمیانی جەنگەكەدا پێنج هەزارو 600 كەس برینداربون كە لەو ژمارەیە تائێستا 160 كەسیان لە نەخۆشخانەكاندا لە ژێر چاودێریدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group