نەوا-
كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ لە ناوچەكانی كەركوك و گەرمیان پلەكانی گەرما دەگاتە 49 پلەی سیلیزی و حاجی ئۆمەرانیش بە 32 پلە فێنكترین ناوچەی كوردستان دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 13-7ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور و گەرم دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی دوشەممە 14-7 ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ، هەروەها خێرای با لەنێوان (10 بۆ 15) كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 46 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆك : 44 پلەی سیلیزی
كەركوك : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 44 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان :49 پلەی سیلیزی