ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبوەتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواو كەمبارانییەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمبوەتەوەو ئەمەش مەترسی كەمئاویی دروستكردوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، بەهۆی كەمبارانییەوە تەنها 240 ملیمەتر ئاو چوەتە ناو بەنداوی دوكان، بەهۆیەوە ئاوی بەنداوەكە بۆ نزیكەی 20 مەتر دابەزیوەو ئەمەش وایكردوە كە بەشێكی زۆری لێواری بەنداوەكە وشك ببێت.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكە، ئێستا لە كۆی حەوت ملیار مەتر سێجا تەنها یەك ملیارو 750 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوكان گلدراوەتەوە، بەهۆی دروستكردنی بەنداویش لە دیوی ئێران و كەمی بارانبارینەوە، 75%ی ئاو لە بەنداوی دوكان كەمیكردوە.
بەنداوی دوكان 70 ساڵ لەمەوبەر لەسەر روباری زێی بچوك لە قەزای دوكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دروستكراوەو توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاوی هەیە، یەكێكە لەو بەنداوانەی كە وزەی كارەبا لە رێگای ئاوەوە بەرهەم دەهێنێت و سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی چەندین شارو گوندی ناوچەكەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group