نەوا-
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ كەسوكاری گیراوانی لالەزار، لە بارەی سەردانیكردنی ڕۆڵەكانیان ئاگادار دەكاتەوە.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، دوای هەماهەنگیكردن لەگەڵ دەزگای ئاسایشی گشتی/سلێمانی، ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەمەی ئەم هەفتەیە دەتوانن سەردانی كوڕەكانیان بكەن.
لای خۆشیەوە سلێمان موحسین سندی بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندنی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند، بە پێی ئاماری ئاسایشی سلێمانی 163 كەس لە ئەندامانی هێزی دووپشك دەستگیر كراون.