نەرمین مەعروف: سبەی پارەی مووچەی مانگی شەشە خەرج دەكرێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ یەكشەممە، پارەی مووچەی مانگی شەشی مووچە خۆرانی هەرێم خەرج دەكرێت.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق باسی لەوەشكرد، دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغداد كرد، هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ خەرج نەكردنی مووچە بۆیە دەبێت هەرچی زووە بەغداد مووچەی مانگی شەس بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژی پێنجشەممە بەدواداچوونی كردوە، بەڵام ڕێكارەكانی ناردنی مووچە تەواو نەكرابوو بۆیە یەكشەممە ڕێكارەكان تەواو دەكرێت و بەغداد 950 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنرێت بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group