نەوا-
لیژنەی سەرپەرشتیكردنی سیستەمی (ئی – پەروەردە) دوا وادەی بۆ دیاریكردنی بەشەوانەكان و تۆماركردنی خشتەی بەشەوانەكان دیاریكردووە.
لیژنەی سەرپەرشتیكردنی سیستەمی( ئی – پەروەردە) ئاگەداری ناوەندەكانی خوێندنی حكوومی لە باخچەی منداڵان تا پەیمانگەكان لە لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستەمی( ئی – پەروەردەوە) دەكاتەوە، ڕێككەوتی 4ـی ئەیلوول، دوا وادەیە بۆ تۆماركردنی بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەك لە سیستەمی (ئی – پەروەردە) بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026، هەروەها تۆماركردنی خشتەی بەشەوانەكانی هەفتە و جیاكردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستەمی( ئی – پەروەردە)بە دروستی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتژمێر 12ـی شەو4ـی ئەیلوول ، سیستەمی (ئی – پەروەردە) دادەخرێت و پاش كرانەوەشی دەسەڵاتی گۆڕانكاریكردن نادرێت بە ناوەندەكانی خوێندن.