نەوا-
پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە كە یەكەمین پارێزگان لەسەر ئاستی عیراق كە كارەبای 24 كاتژمێری تەواوی هەڵەبجە روناككردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، پاشئەوەی پڕۆژەی روناكی دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری گەیشتە پارێزگاكەیان بەمەش بونەتە یەكەمین پارێزگا لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان كە بە تەواوەتی لەم پڕۆژەیە سودمەند دەبن و هاوڵاتیان و خاوەنكاران دەبنە خاوەن كارەبای بەردەوام و وەك یەكەمین پارێزگا بەتەواوەتی روناكبوەتەوە كە بە رەچاوكردن تایبەتمەندی پێدراوەو بە دەستكەوتێكی گرنگ دادەنرێت بۆ پارێزگاكەو هاوڵاتیانی شارەكە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە نامەی فەرمی پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كراوە دەربارەی نرخی كارەبا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە هەڵەبجە پارێزگایەكی نوێیەو ژمارەی دانیشتوانەكەی كەمە، داوایانكردوە كە جیاكارییەك بكرێت لە نرخی كارەبادا، هەروەها داواشی لە هاوڵاتیان كردوە هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ بەكارهێنانی كارەبادا بكەن و بەپێی رێنماییەكان بجوڵێنەوە دوربكەونەوە لەزیادەڕەوی.