نەوا-
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وێندی گرین كونسوڵی گشتی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەكاربونی كونسوڵی گشتی ئەمریكا مەسرور بارزانی سوپاسی هاوكاری و پشتگیریی ئەمریكای لە هەرێمی كوردستان لە هەمو بوارەكاندا لێكردوە، لای خۆشیەوە وێندی گرین ئاماژەی بەگرنگی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا كردوەو خواستی وڵاتەكەی بۆ زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دوپاتكردوەتەوەو ئاماژەی بە هاتنی شاندێكی بازرگانی ئەمریكی كردوە كە بەمنزیكانە سەردانی هەرێم.
هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەكە، پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ و دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كودستان و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی نێوانیان بوە.