نەوا-
لەسەر سكاڵای هاوڵاتیەك مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی خۆیدا دزی لێكراوەو بڕی 20 هەزارو 100 دۆلاری ئەمریكی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە بەناوی دەرۆزەكردنەوە چونەتە ماڵەكەی و پارەكەیان بردوە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندوە، لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران كە پیشەیان دەرۆزەكردنە راگیراون و دانیانناوە بەتاوانەكەیاندا، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك لەپارە دزراوەكەدا.