هەڵەبجە.. رەزامەندی درا بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژە لە خورماڵ و سیروان

3 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
رەزامەندی بۆ جێبەجێكردنی دوو پڕۆژە لەخورماڵ و سیروان لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجە درا. 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەڵەبجە بڵاویكردوەتەوە، بەنوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیران و هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ تەرخانكردنی بودجەی پێویست بەشێوەی نەختینەیی و بەقۆناغ بۆ دروستكردنی هەردوو  پڕۆژەی  شەقامی 30 مەتری كەمەرەیی لە قەزایی خورماڵ و  قیرتاوكردنی گەڕەكی ئازادی لە ناحیەی سیروان بۆ قۆناغی دوەم.
راشیگەیاندوە، بڕی دەرخستەی بنەڕەتی هەردوو پڕۆژەكە لە پڕۆژە بەردەوامەكانی بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ ساڵی 2025.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group