فوئاد حسێن: دوای رێككەوتنی نەوت كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

23/09/2025 عێراق

نەوا-
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، دوا ئەوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵیی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆكرا، كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.
د. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی لە بارەی پرسی نەوت واژوو كرا، ئیدی چاوەڕوانی چارەسەربوونی كێشەی مووچەن.
باسی لەوەشكرد، ئەم رێككەوتنە گرنگە و ئاسان نەبوو، چونكە تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی وا نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ڕێككەوتنە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و كێشەی مووچە و پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت .

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group