نەرمین مەعروف: هەرێم سەرجەم پابەندییەكانی خۆی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ كردووە

19 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەو شەش مووچەیەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەركە لەسەر حكوومەتی عێراق پێویستە بینێرێت، چونكە هەرێم پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ كردووە.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییەكانی خۆی بەرانبەر بەغدا جێبەجێ كردووە، پێویستە بەغدا سەرباری مووچە، بودجەی هەرێمی كوردستان لە پارەی پەرەپێدانی هەرێمەكان، وەبەرهێنان و پترۆدۆلار بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو شەش مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم كە ماوە ئەركە لەسەر عێراق بینێرێت، چونكە هەرێم پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ كردووە و هەناردەی نەوتی دەست پێكردووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group