نزیكەی 500 هەزار هاوبەشی كارەبا لەهەرێم زیادیكردوە

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەمال محەمەد وەزیری كارەبا رایگەیاند، ئێستا پرۆژەی روناكی بەشێوەیەكی رێكوپێك جێبەجێ دەكرێت كە لەگەڵ هەڵكشانی خێرایی هاوبەشانی كارەبادا لەماوەی چوار ساڵی رابردودا نزیكەی 500 هەزار هاوبەش زیاد بون، جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیەش پێویستییەكی ئەم سەردەمە بو.
راشیگەیاندوە: ئێستا 4200 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و 840 مێگاوات زیاد كراوە، ئەم زیادەیەش لەڕێگەی ئەنجامدانی ژمارەیەك چاكسازیی لە گرێبەستەكان و كەمكردنەوەی تێچون و بەكارهێنانی وزەی پاك كە گازی سروشتییە ئەنجامدراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group