لیژنەی باڵای ئەمنی عیراق و هەرێم هاوكاری كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكەن

6 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان لەدیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەكیان ئەنجامداوەو لە كۆبونەوەكەدا هەردولا كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و پلانی ئەمنیان تاوتوێكردوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەی لیژنە ئەمنییەكەی عیراق و هەرێمدا گفتوگۆ لەبارەی پلانی ئەمنی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هاوكاریكردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و بەڕێوەچونی هەڵبژاردنێكی پارێزراو كراوە، جەختیش لە خستنەگەڕی هەمو توانایەك كراوەتەوە بۆ بەرێوەچونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و سەقامگیردا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group