هەفتەیەك پشووی فەرمی راگەیەندرا
8 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: بە مەبەستی ئاسانكاری لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریانداوە، لە 6ی مانگەوە واتە پێنجشەممە ئەو ناوەندانەی دەبنە بنكەی دەنگدان دەدرێنە كۆمسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هەربۆیە لە پێنجشەممەوە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن پشووی فەرمییە.
ئاماژەی بەوەشدا، پشووەكە تەواوی خوێندنگە حكومی و ناحكومی و نێوەدەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە كاتی دەستپێكردنەوەی دەوام وەزارەتی پەروەردەی ئاشكرایكردوە: كە ڕۆژێك دوای هەڵبژاردن و لە 13ی مانگ، كە دەكاتە چوارشەممەی هەفتەی دواتر دەوامی ئاسایی دەستپێدەكاتەوە، ئەو ناوەندانەشی بنكەی دەنگدان بوون دەتوانن وانەی یەكەم نەخوێنن و ئامەدەسازیی بكەن لە وانەی دووهەمەوە دەستپێبكەن.