وەزارەتی گواستنەوە: كۆتایی بە ئابڵوقەی ئاسمانی هات

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەئامادەبونی نوێنەرانی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ وڵاتی توركیا دەستیپێكردەوە.
وەزارەتی گواستەوەو گەیاندن بڵاویكردۆتەوە، دوای زیاتر لە دوو ساڵ وەستانی گەشتە ئاسمانیەكان و لەماوەی رابردودا توركیا قەدەغەی گەشتی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و وڵاتەكەی درێژكردەوە، دواتر لەڕێگەی دیپلۆماسیەتەوە كۆتایی بەو ئابلوقە ئاسمانیە هات، بۆ ئەم مەبەستە لە رێوڕەسمێكدا یەكەمین گەشتی هێڵی ئاسمانی (توركش ئەیرلاین) بۆ شاری سلێمانی دەستیپێكردەوە.
باسلەوەشكراوە، دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانیەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هەوڵێكی دیكەی حكومەتی هەرێمە بۆ بوژانەوەی زیاتری كەرتی بازرگانی و گەشتیاری و خزمەتگوزاری فڕۆكەوانی و ئاسانكاری هاتن و چون لەنێوان هەردو وڵات لەپێناو خزمەتكردنی هاونیشتمانیان بەتایبەت دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی.





شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group