نەوا-
ژوری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوری بازرگانییەكەیان پێشوازیانكردوە لە مەسعود ئازاد بەخت بەڕێوەبەری كۆمپانیای رێكخەری پێشانگاو ئیڤێنت و حەسەن رەحیم بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی.
ئاماژەشیكردوە، ئامانج لە سەردانەكە باسكردنبو لە بەڕێوەچونی پێشانگای تایبەت بە فەرش و مۆبیلیاتی كۆماری ئیسلامی ئێران لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی كە بڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.