نەوا-
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە رێوڕەسمێكدا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی دووسایدی حاجی ئۆمەرانی بە فەرمی كردوەتەوە، كە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی كەرتی رێگاوبان.
ئاماژەشیكردوە، پڕۆژەكە بە درێژی 2.5 كیلۆمەترو پانی 25 مەتر دروستكراوە، بە تێچوی 35 ملیارو 150 ملیۆن دینارو گەرەنتی 50 ساڵی هەیە، رێگاكە بە ستانداردێكی جیهانی و بە تایبەتمەندییەكانی تۆڕی ئاوەڕۆ، رووناككردنەوەو زیاتر لە 1000 دار، 170 كورسی حەوانەوەو 300 دیواری كۆنكرێتی بۆ پاراستن دروستكراوەو ئاسانكاری زۆر بۆ هاوڵاتیان و جوڵەی بازرگانی دەكات.