سەرۆكی سەندیكای كرێكاران: رەوشی كار لەهەرێم بوەتە شوێنی مەرگەسات

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن عوسمان زیندانی سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی كوردستان رونیكردەوە، كرێكارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدوای نزیكەی 24 كاتژمێر لە گیانلەدەستدانی لەناو پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون لەشاری سلێمانی دۆزراوەتەوە، كرێكارەكە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە لەكاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ كاری پێسپێردراوە لەدوای كاتژمێر 8ی بەیانی رۆژی دواتر پێی زانراوە كە لەنهۆمی 17ـەوە بەدیوی پرۆژەدا كەوتوەتەخوارەوەو گیانیلەدەستداوە، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە كە لەناو پرۆژەكاندا چاودێری كرێكارەكان ناكرێت.
عوسمان زیندانی وتیشی: بەپێی ئامارەكان بە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكانەوە تائێستا گیانلەدەستدان بەم كرێكارەوە گەیشتوەتە 70 كرێكار كە 52 یان بیانین و بەشێك لەو بیانیانە كوردی رۆژهەڵاتی كوردستانن، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە رەوشی كار لەهەرێمی كوردستان بوەتە شوێنێك بۆ مەرگەسات و برینداربونی كرێكاران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group