ئەو ئەفسەرو پێشمەرگانە ئاگادار دەكرێنەوە كە لە لیستی خانەنشینیدا تۆماركراون

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێكدا داوای لە هەمو ئەو ئەفسەرو پێشمەرگانە كرد كە ناویان لە لیستەكانی خانەنشینیدا تۆماركراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان  بكەن بۆ وەرگرتنی موچەكانیان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی پێشمەرگە راشیگەیاندوە كە تایبەتمەندیان بۆ ئەوانە كردەوە كە مامەڵەكانیان تەواو نەبوەو پێشتر موچەیان وەرنەگرتوە، بۆیە دەتوانن سەردان بكەن بۆ ئەوەی موچەكانیان وەربگرن، هەروەها ئەو ئەفسەرو پێشمەرگانەی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی (70 و 80)ن دەتوانن سەردانی یەكەكانی خۆیان بكەن بۆ وەرگرتنی موچەكانیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group