نەوا-
ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان لەشاری هەولێر دانرا، لەنزیكەوە سەردانی كردوەو كاركردن تێیدا دەستیپێكردوە.
ئاماژەشیكردوە، لەو بەسەركردنەوەیەی پڕۆژەكەدا لەنزیكەوە بەدواداچونی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچونی كارو ئاستەنگەكانی بەردم پرۆژەكە كردوە هاوكات جەختیكردوەتەوە كە پێویستە هەوڵی جری بدرێت لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەو پڕۆژەیەی هەولێر تەواو بكرێت، ئامادەیی هەر جۆرە پاڵپشتی و هاوكاریەكیشن لەپێناو بەباشی بەڕێوەچونی كارەكانی پڕۆژەكە.