سەدر داوا لە لایەنگرانی دەكات بەشداری هەڵبژاردن نەكەن

11 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە پەیامێكی نوێدا بۆ لایەنگرانی رەوتەكەیان بە ئایەتێكی قورئانی پیرۆز دەستپێكردوە كە نزا دەكات نەبن بە بەشێك لەو گەلانەی خراپەكاری لەسەر زەویدا بڵاودەكەنەوە.
سەرۆكی رەوتی سەدر لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو ئایەتەشدا داوای لە لایەنگرانی كردوە بەشداری هەڵبژاردن نەكەن و هەنگاو بەرەو چاكسازی بنێن.
جێی ئاماژەیە لەپاش كشانەوەیان لە پەرلەمانی عیراق، سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاندبو كە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ناكەنەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group