دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عیراق دەستپێدەكات

10 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، دەنگدانی گشتی لەسەرتاسەری عیراق دەستپێدەكات و ژمارەی دەنگدەرانیش زیاترە لە 20 ملیۆن هاوڵاتی لە تەواوی عیراقدا.
غەللای وتیشی: دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە حەوتی سەرلەبەیانی كە دەستیپێكرد تاكو ئێوارەی هەمان رۆژ بەردەوام دەبێت، ژمارەی بنكەكانیش بۆ دەنگدانی گشتی 8 هەزارو 703 بنكەیە، هەروەها ژمارەی وێستگەكانیش گەیشتوەتە 39 هەزارو 285 وێستگە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group