نەوا-
عومەر جەبار سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای رێكخراوی خاوەن پێداویستی تایبەت رایگەیاند: لە رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا دوپاتیدەكەنەوە خاوەن پێداویستی تایبەت شیاوی خزمەتكردن و دەستگیرۆیی زیاترە تا بەجۆرێك بژین كە شیاوی مێژوی مرۆڤایەتی بێت، ئەوەش بەوەدەكرێت كە حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان چاوی زیاتریان لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بێت و لەڕێگەی پڕۆژە یاسای تایبەتەوە ژیانێكی جێگیرو بەردەوامیان بۆ دابینبكەن.
راشیگەیاند: نایانەوێت بەچاوی بەزەییەوە سەیریان بكەن، چونكە ئەوانیش تاكێكی گرنگی كۆمەڵگەن و ژیانیان وەك هەر تاكێكی ترە تەنها جیاوازیان ئەوەیە كە ژیانكردن بۆیان سەختترە.