نەوا-
سەمیر سابیر بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی كارتی نیشتمانی خەبات لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد: ئەو كەسانەی ئاگریان لە فەرمانگەكەیان بەرداوە نایانەوێت كاری خەڵك بەڕێوە بچێت و دژی ئاسودەیین، ئەم كردەوانەش لەخزمەتكردنی هاوڵاتیان ساردیان ناكاتەوە.
بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی كارتی نیشتمانی خەبات وتیشی: كۆمەڵگەكەیان سێ فەرمانگە لەخۆدەگرێت كە بریتین لە خەبات و رزگاری و كەورگۆسك، بە تەواوەتی وێرانكراون و هەمو كەلوپەلەكانی ناو كۆمەڵگاكە سوتاون، دۆسیەكانی فەرمانگەكەشیان تایبەت ساڵانی 2023 تا 2025 هەموی لەناوچوە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیش پێویستیان بە زیاتر لە شەش مانگ دەبێت بۆئەوەی بتوانن دوبارە دەست بە كارەكانیان بكەنەوە.