10 ئامبوڵانس بەخشرایە ئیدارەی سۆران

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویكردەوە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی كردوەو ژمارەیەك ئەمبوڵانسی نوێی رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سۆران كردوە.
هەر لە رێورەسمەكەدا 10 ئەمبوڵانس بەشێوەیەكی فەرمی رادەستی كەرتی تەندروستیی سۆران كراون و هەروەها كاراكردنی ژمارە 122ی فریاگوزاری خێرای تەندروستی لە سۆرانیش راگەیەنراوە، دابینكردنی ئەم ئەمبوڵانسانە بەمەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستییەكان و خێراكردنی گەیاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانە بۆ هاوڵاتیانی سنورەكە.  



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group