داوادەكرێت عەرەبە هاوردەكان لەسەر كەركوك هەژمار نەكرێن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،  پێش ئەنجامدانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی لە عیراق رێكەوتن هەبو لەنێوان هەرێم و بەغدا كەسەرژمێری ساڵی 1957 بكرێتە بنەما بۆ هەژماركردنی دانیشتوانی كەركوك، ئەوان پابەند نەبون بەو لێكتێگەیشتنەو لە سەرژمێری ساڵی رابردودا ئەو عەرەبانەی هاتونەتە كەركوك نەگەڕاونەتەوەو لەسەر كەركوك هەژماركراون نەك لەسەر ئەو ناوچانەی پێشتر لێوەی هاتون، لەبەرئەوە نیگەرانن لە پرۆسەكە.
سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكان وتوشیەتی:  ئەمەی هەیە كێشەیەكی قوڵەو پێچەوانەی دەستورو یاسایە، لای خۆمانەوە ناوەستین و هەمو رێكارێكی یاسایی و دەستوری دەگرینەبەر بۆ ئەوەی عەرەبە هاوردەكان ئەوانەی بەشدارنەبون لەسەرژمێری ساڵی 1957 لەسەر كەركوك هەژمار نەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group