نەوا-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مایكڵ ریگەس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كە بۆ كردنەوەی بینای نوێی كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا سەردانی هەولێری كردوە، كۆبونەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، نێچیرڤان بارزانی دوپاتیكردوەتەوە سەردانەكەیان نیشانەی پابەندیی ئەمریكایە بە بەردەوامی پەیوەندیی درێژخایەن و ستراتیژی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستاندا، سوپاسیشی كردون بۆ پشتیوانی و هاوكارییەكانیان بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان لە هەمو بوارەكاندا.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەدا هاتوە كە هەردوولا باسیان لە دۆخی گشتی عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوەو دوایین هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆریان سەركۆنە كردوە، جەختیشیان كردوەتەوە دەبێت ئەنجامدەران روبەڕوی یاسا بكرێنەوە، هەروەها چەك تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بێت.