نەوا-
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەوردەبێت و پلەكانی گەرماش گۆڕانكەرییەكی ئەوتۆیان بەسەردا نایەت.
هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارینی ماوەدرێژ ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات.
لای خۆشیەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری كەشناسیی لە لێدوانێكدا ڕاگەیاندەی، كاریگەریی شەپۆلەكە زۆرترینی لەسەر دەڤەری ڕاپەڕین دەبێت، هەروەها لە هەندێك ناوچە نزیكەی 150 بۆ 200 ملیم باران دەبارێت.
ئەو كەشناسە باسی لەوەشكرد، سەرەتای ساڵی نوێ واتا مانگی "كانوونی دووهەم" زۆر سارد دەبێت و ئەگەری بەفر بارینی زۆرباش هەیە بۆ تەواوی ناوچە شاخاوییەكان و ناوەندی شاری سلێمانی چەند ناوچەیەكی دیكە، پێشبینیش دەكرێت لە چەند ناوچەیەك ڕیكۆردی نوێی دابەزینی پلەكانی گەرما تۆمار بكرێت.