نەوا-
پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی هەرێم بڕی 117 ملیار دیناری تەرخانكرد بۆ تەواوكردنی 8 كیلۆمەتری بەشی كۆتایی پرۆژەی دوسایدی هەولێر – كۆیە، جێبەجێكردنی ئەم قۆناغەش رێگاكە دەگاتە ناوشاری كۆیەو دەبەسترێتەوە بە شەقامی 60 مەتریی شارەكەوە كە بڕیارە لە داهاتودا ئەنجام بدرێت.
باس لەوەشكراوە، ئەم بەشەی رێگاكە كە تەواوكاریی رێگای هەولێر - كۆیە بەرەو سلێمانی دەبێت بە هەمان رەوش و پێوەری بەرزی ئەندازیاری جێبەجێ دەكرێت، هەر سایدەی سێ لەینەو بۆ ئاسانكاریی هاتوچۆی هاوڵاتیانیش چەندین بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت.
جێی ئاماژەیە، ئەو رێگەیە شاری هەولێر دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانەوە، لەئێستادا نزیكەی 30%ی كارەكانی تەواو بوە.