هاتوچۆی چەمچەماڵ هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

19 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ ئەو شۆفێرانە ئاگاداردەكاتەوە كە لە لافاوەكەی هەفتەی رابردوودا مۆڵەتی شۆفێری، ساڵانەی ئۆتۆمبێل و ژمارەی ئۆتۆمبێلیان ونبووە.
لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵدا ئاماژەبەوەدراوە، ئەو هاوڵاتییانەی شاری چەمچەماڵ و دەوروبەری كە ژمارەی ئۆتۆمبێل یان ساڵانەی ئۆتۆمبێل یان مۆڵەتی شۆفێرییان بەهۆی لافاوەكەوە ونكردووە، لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی دادوەری یەكەمی بەرایی چەمچەماڵ بكەن لە دادگای چەمچەماڵ، بۆ ئەوەی نووسراویان بۆ بكەن بۆ دەرهێنانەوەی ئەو بەڵگەنامانەی كە ونیانكردووە.
باسی لەوەشكرد، ئەو هاوڵاتییەی كە بەڵگەنامەی ونكردووە، لەلای عەریزەنووسەكان داواكاری بنووسێت، پاشان سەردانی دادگا بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group