پەروەردەی چەمچەماڵ: پێش رووداوی لافاوەكە رێگە نەدراوە لە چەمچەماڵ بكرێتە پشوو

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی پەروەردەی چەمچەماڵ ئاشكرای كردووە، شەوی روداوەكە پارێزگاری سلێمانی رێگەی نەداوە لە چەمچەماڵ بكرێتە پشوو.
عەبدوڵا حەمەكاكە بەڕێوەبەری دەستلەكاركێشاوەی پەروەردەی چەمچەماڵ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی روداوەكە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای كردبوو بكرێت بە پشوو بەڵام بارێزگاری سلێمانی رازی نەبوو بكرێتە پشوو و كاتژمێر 11ی شەو پەروەردەی سلێمانی وتی پشوو نیە.
جەختی لەوەشكردوە، رەمك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ شەوی رووداوەكە پێی راگەیاندین كە پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ئەوە نیە بكرێتە پشوو.
عەبدوڵا حەمەكاكە دەڵێت، پەروەردەی چەمچەماڵ هیچ كەمتەرخەمییەكی نەكردووە و بەشێوەیەكی ئارەزومەندانە دەستی لەكاركێشاوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group