كەشناسی پێشبنی بارینی بەفر لە سەنتەری شارەكان دەكات

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی دەڵێت، كاریگەری ئەو شەپۆلی بارانەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە تا سبەینێ بەردەوام بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، كەش بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و دروست بوونی هەورە تریشقەو بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە زیاد دەبێت وهەندێك كات لێزمە باران دەبارێت و شەپۆلی بارانەكەش لە دوای نیوەڕۆوە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوارشەممەش، كەشناسی ئاشكرایكرد، كاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت و لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی سارد و نزم بوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما.
لە ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا هاتووە كە سبەینێ لە سەنتەری سلێمانی، دهۆك، ئیدارەكانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 8 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
دهۆك :4 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 8 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group