د. یاد نەقشبەندی: لە ساڵی نوێدا 285 حاڵەتی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا تۆماركراوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا دەڵێت، لە 20٪ی توشبوەكانی نەخۆشخانەكە دانیشتووی پارێزگاكانی تری هەرێم و عیراقن.
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە ساڵی نوێدا لە نەخۆشخانەی هیوا 478 كۆدی نوێی نەخۆش تۆماركراوە، لەو ژمارەیە  285 حاڵەتیان توشبوی شێرپەنجەن.
داواشی لە حكومەتی هەرێم كرد بە زوترین كات بەردی بناغەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە دابنرێت و دەست بكرێت بە پرۆسەی دروستكرنی ئەم نەخۆشخانە، كە زەوییەكەی ئامادەیە و لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی بۆیان دابینكراوە، تاوەكو باشتر بتوانن خزمەتی توشبوانی شێرپەنجە بكەن.
د.یاد باسی لەوەشكرد، جگە لە نەخۆشخانەی هیوای گەورە، رەزامەندیان بۆ هاتوەتەوە بە دروستكردنی سەنتەرێكی دەستنیشانكردنی پێشوەختەی شێرپەنجە و ئەگەر ئەوە دروست بكرێت بە دڵنیاییەوە ژمارەی چاكبوانی توشبوی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەكەیان زۆر زیاتر دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group