یازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆتۆشۆ لە هەولێر كرایەوە

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
یازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی ئۆتۆشۆ لە هەولێر كرایەوە بەمەبەستی خستنەڕوی نوێترین بەرهەمەكانی پیشەسازی ئۆتۆمبێل و دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان و بازاڕی هەرێم.
لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەم خولەی پێشانگاكە بە یەكێك لە خولە هەرە دەوڵەمەندەكان دادەنرێت كە تێیدا 25 كۆمپانیای ناوخۆیی كە نوێترین خزمەتگوزارییەكان پێشكەش دەكەن و 60 كۆمپانیای چینی كە بەهێزترین بەشدارییان هەیە بە تەكنەلۆژیای نوێ و 57 كۆمپانیای جیاواز لە 12 وڵاتی جیهانەوە بەرهەمەكانیان نمایشكردوە.
بڕیارە پێشانگاكە بۆ ماوەی 4 رۆژ بەردەوام بێت كە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ خاوەنكاران و هاوڵاتیان تا لە نزیكەوە ئاگاداری نوێترین مۆدێلەكانی ئۆتۆمبێل و تەكنەلۆژیای پارچەی یەدەگ بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group