پێشەوا هەورامانی بۆ حەلبوسی: هەرێم پێشوازیتان لێناكات

10 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی هاوپەیمانی تەقەدومی دایەوەو رایگەیاند، هەولێر پێشوازیتان لێناكات، لێرە جێی كەسێك نابێتەوە كە نكوڵی لە چاكە دەكات.
هەورامانی راشیگەیاندوە، حەلبوسی نوێنەرایەتی بیری شۆڤێنی دەكات كە پێویستە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێت لەسەر ئەو ملیۆنان دۆلارەی كە لە رێگەی دۆسیەكانی گەندەڵییەوە بەدەستبهێناوە مانەوەی كەسێكی وەك حەلبوسی ئەوە دەسەلمێنێت كە شۆڤێنیەت هێشتا لە عیراقدا بنبڕ نەكراوە.
پێشتر حەلبوسی رایگەیاندبو، هەرگیز سەردانی هەولێر ناكات و بە وتەی ئەو پێویستە لوتبەرزییەكەی كۆتایی پێ بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group