سەرۆكی رێكخراوی گەنجانی راپەڕین: رێژەی بێكاری گەیشتوەتە 86.1%

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەحمەد حەسەن سەرۆكی رێكخراوی گەنجانی راپەڕین لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماری بێكاری گەنجانیان لە ناوچەی راپەڕین و پشدەر بۆ ساڵی 2025 بڵاوكردەوەو رایگەیاند، تادێت گەنجان زیاتر بێكار دەبن و رو لە وڵاتانی دەرەوە دەكەن، هۆكاری سەرەكی كۆچی گەنجان بێكارییە كە لە سنوری ئیدارەی راپەرین، رێژەی بێكاری گەیشتوەتە 54.7%و لەسنووری پشدەر 86.1%ـە ئەمەش رێژەیەكی زۆر مەترسیدارە.
سەرۆكی رێكخراوی گەنجانی راپەڕین راشیگەیاندوە، لە سنورەكەداو بەتایبەت ناوچەی پشدەر هیچ دەرفەتێكی كار نە لە كەرتی حكومی و نە لە كەرتی تایبەت بۆ گەنجان بونی نیە ئەمەش گەنجانی بێهیوا كردوە بە جۆرێك كە زۆر بە ئاستەم گەنج كاری دەستدەكەوێت و ئەوەی كە كاریشی هەیە مانگانەكەی لە 200 هەزار دینار تێپەڕ ناكات، ئەمە وایكردوە،گەنجان نەتوانن خۆیان بژێنن و پڕۆسەی هاوسەرگیری پێكبهێنن و خەون و خولیاكانیان بەدیبهێنن بۆیە سەری خۆیان هەڵدەگرن و كۆچدەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group