نەوا-
فەرمانگەی ئاوی قەڵادزێ ئاگاداری هاوڵاتیانی ناوچەكەی كردەوە كە بەهۆی زۆری لێڵبونی زێی بچوك، پڕۆژەی ئاوی خاس كار ناكات و لەگەڵ فەرمانبەرانی پڕۆژەی ئاوی خاس و میراوەكان بەردەوامدەبن لە دابەشكردنی ئاوی كۆگاكانی ئاو و سەرچاوەی ئاوی هەڵشۆ.
ئاماژەشیكردوە، بەگوێرەی ئاوی كۆكراوە دابەشكردن بەردەوام دەبێت، هەروەها داواكارن ئاوی زیاد بەفیڕۆ نەدرێت تابتوانن ئاو بۆ تەواوی گەڕەكەكان دابین بكەن تا لە ئەگەری روننەبونەوەی ئاوەكە بۆ رۆژی سێشەممە دوچاری گرفتی بێئاوی نەبنەوە.