شاندێكی ئاسایشی كۆبانێ و حەلەب گفتوگۆی لابردنی گەمارۆكان دەكەن

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
شاندێكی ئاسایشی كۆبانێ سەردانی شاری حەلەبی كردو لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حكومەتی كاتی كۆبونەوە.
سەبارەت بەكۆبونەوەكە خەلیل عوسمان عەبدۆ ئەندامیی ئیدارەی ئاسایشی كۆبانێ رایگەیاندوە، كۆبونەوەكە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەكاندا كراوە گفتوگۆیان لەسەر نزیكەی 10 خاڵ كردوە كە هاوبەشن لەنێوان هێزەكانی ئاسایش و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حكومەتی كاتی سوریادا. 
وتوشیەتی: بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەكە بەرقەراربێت و كوردو عەرەب بە ئاشتی پێكەوە بژین گفتوگۆی چەند تەوەرێكیانكردوە لەوانە گەمارۆی سەر كۆبانێ خاڵێكی گرنگ بوە باسیان لە هەڵگرتن و كردنەوەی سەرجەم رێگاكان و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group