حكومەتی هەرێم: عیراق سزای دارایی بەكۆمەڵ دەدات

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فەرمانگەی میدیاو زانیاری هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، حكومەتی عیراق لەساڵی 2005ـەوە بە چەندین بەربەستی دارایی پشكی هەرێمی كوردستانی كەمكردوەتەوە، داتا داراییەكانی بودجەی گشتیی عیراق لەماوەی دوو دەیەی رابردودا بونی هەڵەیەكی گەورەو سیستماتیك دەسەلمێنن كە ئامانج لێی كەمكردنەوەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانە، ئەویش لەڕێگەی فراوانكردنی بێ پێشینەی خەرجییە سیادییەكان و جێبەجێكردنی میكانیزمی خەرجیی فیعلی شایستە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستانی لە مافێكی جێگیرەوە بۆ تەنها ژمارەیەك لەسەر كاغەز گۆڕیوە.
راشیگەیاندوە، 
حكومەتی فیدراڵ بە چەسپاندنی میكانیزمی خەرجیی فیعلی لەبری تەرخانكردنی پەسەندكراو بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بەستوەتەوە بەئاستی جێبەجێكردنی پڕۆژەكان لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشور، ئەمە سزایەكی دارایی بەكۆمەڵە، چونكە بەپێی دەستور پشكی هەرێم دەبێت لەسەر بنەمای پێداویستی و رێژەی دانیشتوان بێت نەك لەسەر بنەمای ئەوەی وەزارەتەكانی بەغدا چەند پارە خەرج دەكەن، ئەم رێكارە وایكردوە هەر كاتێك پڕۆژەیەك لە شارەكانی دیكەی عیراق پەك بكەوێت پشكی هەرێمیش بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كەم دەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group