بەغدا بڕیاری ناردنی موچەی هەرێمی كوردستانی دەركرد

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاندوە، تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق بڕیاری خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دەركردوەو تەنها ئەوە ماوە نوسراو بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عیراق بكرێت بەمەبەستی خەرجكردنی بڕی پارەی دیاریكراو.
دوای گەیشتنی پارەكەش بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا تەواوی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت. 
جێی ئاماژەیە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان 120 ملیاری دیناری وەك داهاتی نانەوتی بۆ مانگی كانونی دوەم بەشێوەی كاش خستەسەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی عیراق لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group