نەوا-
قایمقامی قەزای كۆیە دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ بە سێ درۆن هێرش كرایە سەر كەمپی ئازادی لە كۆیە.
تاریق حەیدەری قایمقامی قەزای كۆیە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 3-3 بە سێ درۆن هێرشكرایە سەر كەمپی ئازادی لە سنووری قەزای كۆیە.
ئاماژەی بەوەشدا، كەمپی ئازادی تایبەتە بە كەسووكاری پێشمەرگەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، هاوكات لە ئەنجامی هێرشەكەدا یەك كەس بریندار بووە بەڵام تەندروستی باشە.