نەوا-
ئەنجومەنی مۆلیدەكانی سلێمانی دەلێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن،
فازڵ سەعید، نوێنەری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی مۆلیدەكانی سلێمانی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پاریزگاری سلێمانی باسیان لەوەكرد، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە كارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەكەن، وتیشیان، لە كاتژمێر 4ـی ئێوارە بۆ 1ـی شەو لەگەڵ پارشێوان كارەبا دەدەن بە هاوڵاتیان.
وتیشی، هەر هاوڵاتییەك پێویستی بە كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان نییە، پێویستە خاوەن مۆلیدەكان ئاگادار بكاتەوە.
لە هەولێریش ئەنجومەنی مۆلیدەكان وتی، خاوەن مۆلیدەكانی سنوری پارێزگاكە سەرپشكن لە دابینكردنی كارەبا. دەشڵێت، بۆ هەر ئەمپێرێك پێنج هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرن لە بەرامبەر 50 كاتژمێر كارەبادا.